دەزگای روانگە رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ژەنەڕاڵ (شارل دو گۆل)ی ئەنجامدا 

حوزەیری 18, 2026 - 22:50
دەزگای روانگە رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ژەنەڕاڵ (شارل دو گۆل)ی ئەنجامدا 
دەزگای روانگە رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ژەنەڕاڵ (شارل دو گۆل)ی ئەنجامدا 
دەزگای روانگە رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ژەنەڕاڵ (شارل دو گۆل)ی ئەنجامدا 


 
بە ئامادەبوونی بەڕێزان (سیداد بارزانی)، نوێنەری سەرۆك (مسعود بارزانی) و (ادریس نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆك و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر، کونسوڵی گشتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە جیاوازەکان، دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا و ئینستیتوتی فەڕەنسی لە هەولێر، پەردەی لەسەر پەیکەری ژەنەڕاڵ شارل دو گۆل، سەرکردەی مێژوویی فەڕەنسا لادا. 
 
هەڵبژاردنی ئەمڕۆ (١٨ی حوزەیران) رێکەوتێکی واتادارە، کە تێیدا ساڵیادی پەڕینەوەی پێشەوای رۆحی کورد، بارزانی نەمر و هاوەڵانی لە رووباری ئاراس بۆ بەردەوامیدان بە رۆحیەتی شۆڕشگێڕی گەلی كورد وەستانەوە دژی داگیركاری (١٩٤٧) و بانگەوازی مێژوویی ژەنەڕاڵ شارل دو گۆل لە لەندەنەوە دژی نازییەکان (١٩٤٠) یەکدەگرنەوە. 
 
ئەم رێوڕەسمە وەبیرهێنەرەوەی ئەو نامە مێژووییەیە کە پێشەوای رۆحی نەتەوەی کورد، مستەفا بارزانی، وەک تێکۆشەرێکی ئازادی، لە ساڵی ١٩٦٨ ئاراستەی شارل دو گۆل سەرۆکی ئەوکاتی فەڕەنسای کرد و داوای پشتیوانی بۆ خەباتی گەلی کورد کرد.  
 
ئەم بانگەوازنامەیە بووە بناغەی دۆستایەتییەکی پتەو و پشتگیرییەکی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ گەلی کورد لە قەیرانە یەک لە دوای یەکەکاندا. جێگیرکردنی ئەم پەیکەرە نیشانەی رێز و وەفاداریمانە بۆ ئەو مێژووە وەک پردێکی پۆڵایین لە نێوان دوو جوگرافیای هاوبەشی ئازادیخوازدا. 
 
هەولێر 
٢٠٢٦/٦/١٨