ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت

حوزەیری 21, 2026 - 13:58
ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر ئەم خاڵە گرنگانەی خوارەوە:

???? رێککەوتن لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان زۆر خێراتر دەکات.

???? سەرۆکوەزیران سوورە لەسەر ئەوەی مووچە بۆ هەموو مانگەکان بنێردرێت.

???? پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە مووچەی مووچەخۆرانەوە.

???? قەیرانی دارایی کاتییە و دوای کردنەوەی گەرووی هورمز چارەسەر دەکرێت.

???? عێراق پەنا نابات بۆ هیچ جۆرە قەرزێکی دەرەکی.

???? پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 لە مانگی تەمووزدا بە تەواوی ئامادە دەبێت.

???? لە یاسای بودجەدا، کەرتی وزە و کارەبا پرسی سەرەکی دەبن و گرنگییان پێ دەدرێت.

???? پێش سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتن، کابینەی وەزاری بە تەواوی پڕدەکرێتەوە و تەواو دەکرێت.
سەرچاوە: ڤار