نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەکات و هیوای سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەخوازێ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پێشوازی لە راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات .
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەڵێ: "پێشوازی لە راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هیوادارم هەموولایەنەکان بە نیازپاکییەوە کار بکەن بەرەو جێبەجێکردنی تەواوەتیی رێککەوتنەکە، بەو ئامانجەی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا بەهێز بکات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت: "پڕبەدڵ پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە رۆڵیان لە ئاسانکاری و پشتگیریکردنی ئەم دەستکەوتەداهەبووە."