سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات

كانوونی یەکە 12, 2025 - 12:31
كانوونی یەکە 12, 2025 - 12:38
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حيزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ئێوه‌ى به‌ڕێز و ته‌واوى ئەندامان و لایەنگرانتان بە گەرمی پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

حیزبی زەحمەتکێشانى كوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، چ لە قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشدا، چ لە قۆناغی ئازادی و حوكمڕانيدا، ئاماده‌يى و ڕۆڵی ديارى لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا هەبووە و لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستاندا، قوربانيى داوه‌.

لەم یادەدا، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە؛ بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان.

سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حیزبی زەحمەتکێشان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

هەر سەرکەوتوو بن.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/12/12