لەم کاتانەدا بەفر مەخۆ

ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاتنی سەرما و بەفربارین خەڵکێکی زۆر روو لە ناوچەکانی بەفربارین دەکەن و ئارەزووی تێکەڵاوبوون لەگەڵ بەفر و تەنانەت خواردنیشی دەکەن، بەڵام لە هەندێک دۆخدا نابێت بەفر بخورێت.

كانوونی یەکە 28, 2025 - 11:50
لەم کاتانەدا بەفر مەخۆ
بەپێی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، ئەگەر بەفر دەستکاری کرابێت واتە راماڵدرابێت، قاچی پێدا نرابێت یانیش خاوێنکرابێتەوە و ئۆتۆمبێلی بەسەردا چووبێت نابێت بخورێت.
 
هەروەها ئەگەر بەفرەکە رەنگی گۆڕا بێت؛ نابێت بەفری زەرد یان رەش یاخود سوور بخورێت، چونکە ئاماژەی بۆ ئەوەی لەگەڵ شتی دیکەدا تێکەڵ بووە و پیسبووە.
 
ناوەندەکە هۆشداری دەدات کە سەرەتاکانی بەفربارین؛ چینی یەکەمی بەفر نابێت بخورێت، چونکە تێکەڵ بووە بە میکرۆب و پیسییەکانی هەوا و زەوی.
سەرچاوە:ڕووداو