وەزارەتی پەروەردەی عێراق: منداڵانی داون لە قوتابخانە وەربگیرێن
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، رێگە بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی عێراق دراوە، منداڵانی داون لە قوتابخانە سەرەتاییەکان بەگوێرەی پرۆگرامەکانی پەروەردەی تایبەت وەربگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوول مەنسور مونزری، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "بەپێی نووسراوێک کە لە وەزارەتەوە دەرچووە، وەکو وەڵامێک بۆ داواکارییەکانی دایک و باوکی منداڵانی داون، هیچ رێگرییەک نییە لە وەرگرتنیان بەگوێرەی پرۆگرامەکانی پەروەردەی تایبەت."
مەرجی وەرگرتنی منداڵانی داون ئەوەیە کە توانای وەڵامدانەوە و پابەندبوونیان بە پرۆگرامی خوێندن هەبێت.