فازڵ نەبی، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە

نیسان 24, 2026 - 14:28
فازڵ نەبی، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە

د.فازڵ نەبی رایدەگەیەنێت، بەو دۆخەی ئێستا لە عێراقدا هەیە ئەگەر بەردەوامیش بێت ئەم دۆخە تا کۆتایی ساڵ هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە، دەڵێت “هیچ مووچەیەک نافەوتێت”.

د. فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، با مووچەخۆران بزان هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەخۆرانی عێراق نییە و ئەگەر بارودۆخ بەوجۆرەی ئێستاش بوو کە ئێستا هەیە هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نابێت تا کۆتایی ساڵ، بەوجۆرەش هیچ مووچەیەک نافەوتێت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیشەوە.
دەڵێت، “قسەکانم کۆنکرێتییە و لە منی وەرگرن موتڵەقەن هیچ ترسێک لە عێراق لەسەر مووچە نییە” .

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ئاشکرایکردووە نرخی 100 دۆلار ناگاتە 160 بۆ 170 هەزار دینار وەک ئەوەی لە بازاڕدا باس دەکرێت دورست نییە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 155 هەزار و 400 دینار کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.