پلانی عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشكرابوو

نیسان 29, 2026 - 18:39
پلانی عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشكرابوو

بەگوێرەی گوتەی (ئەبو میساق مەساری) ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، عەلی زەیدی لەسەردانەكەیدا بۆ لای هادی عامری باسی لە دورستكردنی دوو تیم كردووە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

بەپێی زانیارییەكانی(خۆر)، عەلی زەیدی داوای لەلایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، كە بۆ هەر وەزارەتێك كە بەركەوتەی چوارچێوەی هەماهەنگیە سێ كەس كاندید بكەن و ئەو یەكێكیان پەسەند دەكات وەك وەزیر لە كابینەكەی.