سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2026/4/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و به‌دیهاتنی ئاشتی و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردەوە.
به‌ڕێز وه‌زیری به‌رگریی تورکیا هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستانی به‌رز نرخاند که نه‌بووه به‌شێک له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها داکۆکیی له هه‌ماهه‌نگیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری کرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد.
لای خۆیه‌وه سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ک هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.
پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.