زانکۆی کالیفۆرنیا: کەمیی ڤیتامین B12 ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکات

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، کەمیی ڤیتامین B12 لە بەساڵاچووان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە زیاددەکات.

شوبات 28, 2025 - 13:56
زانکۆی کالیفۆرنیا: کەمیی ڤیتامین B12 ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکات

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، کەمیی ئەم ڤیتامینە برین لە ماددە سپییەکانی مێشکیان دروستدەکات و ئەمەش دەکرێت نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە بێت بۆ دابەزینی توانای هزریی و نەخۆشیی لەبیرچوونەوە.

 د. ئاری گریین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەبێت گرنگی بە خواردنی سەرچاوەی خۆراکیی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکان بدرێت و تەواوکەریی خۆراکی بەکاربهێندرێت''.

بە گوێرەی مایۆکلینیک، نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین B12 بریتین لە 'هەستکردن بە ماندوویێتی، سڕبوون و تەزینی دەست و قاچ، ئازار و برینی بچووکی نێو دەم'.

 بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەریەکە لە گۆشت، ماسی، خۆراکە دەریاییەکان، هێلکە و شیرەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12.

 سەرچاوە: ڕووداو