پەیامی ترەمپ لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە پەیامێکی نوێدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو شەڕ و پێکدادانانە ڕاگەیاند کە لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب لە ئارادان.
لە پەیامەکەیدا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە بە وردی چاودێری بارودۆخی ئەو ناوچانە دەکەن و جەختی لە گرنگی سەقامگیری و پاراستنی خەڵکی مەدەنی لەو گەڕەکانەدا کردەوە.
ئەم پەیامەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە گرژی و پێکدادان لە نێوان لایەنە شەڕکەرەکان لەو دوو گەڕەکەدا دروست بووە، کە بووەتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی و مرۆیی دانیشتووانەکەی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ترەمپ داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی کرد بۆ ڕێگریکردن لە زیاتربوونی ئاڵۆزییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی هەیە.