بەسەرپەرشتی ئەمەریکا ڕۆژاڤا و حکوومەتی سووریا ڕێککەوتن
ئیدارەی خۆسەر و دەسەڵاتی ڕاگوزەر لە دیمەشق بە سەرپەرشتی ئەمەریکا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لەو دوو گەڕەکە لە ڕۆژهەڵاتی فورات
ئەو خاڵانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون:
????دانوستاندنەکان چوار کاتژمێر پێش ئێستا دەستیپێکرد و بەم ڕێککەوتنە کۆتایی هات.
????هێزێکی بچووک پێکدێت کە لە دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە پێکهاتووە بۆ دڵنیابوون لە تایبەتمەندییان. ئەم هێزە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەبێت لە شاری حەلەب.
????دامەزراوەکانی ئێستا لە هەردوو گەڕەکەکەدا دەپارێزرێن.
????ئەو ڕێککەوتنە بەپێی ڕێککەوتنی یەکی نیسان جێبەجێ دەکرێت.
????هەموو لایەنەکان کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی دانیشتوانی ئاوارە