موجتەبا خامنەیی: ئەمریکا شوێنێکی ئارامی بۆ بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا نابێت
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای دۆستایەتی و هاوکاریی هاوبەشلە وڵاتانی ئیسلامی دەکات و دەڵێت: "چیدیکە کات بۆ دواوە ناگەڕێتەوەو گەلان و خاکەکانی ناوچەکە نابنە قەڵخانی بنکەکانی ئەمریکا".دەشڵێت: "ئەمریکا چیدیکە، شوێنێکی ئارامی بۆ جێگیرکردنی بنکەسەربازییەکانی لە ناوچەکەدا نابێت."
رۆژی سێشەممە 26ـی ئایاری 2026، موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا بەبۆنەیهاتنی وەرزی حەجەوە، بە ئاماژەدان بە رووداوەکانی ناوچەکە و شەڕی ئەمدواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، رایگەیاند: "ئەم ساڵ پرسی بەڕائەت(بێبەریبوون) لە موشریکەکان گرنگییەکی دوو هێندەی هەیە و قووڵایی وبەربڵاوی بەڕائەت لە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی فرەترە لە رێوڕەسمی بەڕائەت لەوەرزی حەجدا و لەمەودوا 'مردن بۆ ئەمریک' و 'مردن بۆ ئیسرائیل' دەبێتەدروشمی باوی ئوممەتی ئیسلامی و چەوساوەکانی جیهان بەتایبەت گەنجان."
بەپێی راپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، موجتەبا خامنەیی لە پەیامەکەیدادەڵێت: "ئوممەتی ئیسلامی و گەلانی ناوچەکە توانست و بەرژەوەندییهاوبەشی زۆریان هەیە، کە نەزمە نوێیەکە و نەخشەی داهاتووی ناوچەکە وجیهان دادەڕێژن."
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بانگهێشتکردنی هەموو وڵاتانی ئیسلامیبۆ دۆستایەتی و هاوکاریی هاوبەش، دەڵێت: "من بە راستگۆیی و دڵسۆزییەوەهەموو وڵاتان و حکومەتە ئیسلامییەکان بۆ دۆستایەتی و هاوکاریی هاوبەشبۆ خێر و چاکە بانگهێشت دەکەم، تاوەکو بە هاوکاریی یەکدی لە پێناوپێشکەوتنی ئوممەتی ئیسلامی و چارەسەرکردنی بابەتەکانی جیهانیئیسلامدا هەنگاو بنێین."
موجتەبا خامنەیی بە ئاماژەدان بەوەی کە لەمەودوا ئەمریکا هیچ پێگەیەکی لەناوچەکەدا نابێت، روونیکردەوە: "ئەوەی لەم بوارەدا مسۆگەرە ئەوەیە کەچیدیکە میلی کات ناگەڕێتەوە بۆ دواوە و گەلان و خاکەکانی ناوچەکە، چیدیکەنابنە قەڵغانی بنکە ئەمریکییەکان. ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی چیدیکەشوێنێکی ئارامی بۆ شەڕانگێزی و جێگیرکردنی بنکەی سەربازی لە ناوچەکەدانابێت، رۆژ بە رۆژ لە دۆخی پێشووی خۆی دوور دەکەوێتەوە."
سەبارەت بە ئیسرائیلیش خامنەیی دەڵێت: "رژێمی لەرزۆک و غودەیشێرپەنجەیی زایۆنیش لە قۆناخەکانی کۆتایی تەمەنی نەفرەتلێکراوی خۆینزیک بووەتەوە و بە فەزڵی خودا و هاوتەریب لەگەڵ گوتەی پێداگرانە وئایندەبینی 10 ساڵ لەمەوبەری رێبەری مەزنی شەهیدمان، 25 ساڵ دوای ئەومێژووە نابینێت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، رێبەری ئێران رایگەیاند: "داهاتوو هیئوممەتی ئیسلامی و شارستانییەتی نوێی ئیسلامییە و هەر یەکێک لە ئێمەدەتوانین بەپێی هەوڵ، توانا و بەرپرسیارێتی خۆمان لە بەدیهاتنی ئەمداهاتووە و نزیکبوونەوە لێی رۆڵ بگێڕین."
خامنەیی ئاماژە بە رۆڵی زیارەتکارانی ئێرانی لە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدادەکات و دەڵێت: "زیارەتکاران و حاجیانی ئێرانی لە حەجی ئەمساڵدا رۆڵێکیکاریگەر و بەرچاویان هەیە لە گێڕانەوەی سەرکەوتنی شەڕی سەپێندراویسێیەم بۆ برا و خوشکە موسڵمانەکانی دیکەیان و هیوادارکردنیان بەداهاتوویەکی روون."