نێچیرڤان بارزانی: كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتی شایستەی رێز و پێزانینە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزراندن و یۆبیلی زێڕینی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتیی حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی رێز و پێزانینە".

حوزەیری 1, 2025 - 14:18
نێچیرڤان بارزانی: كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتی شایستەی رێز و پێزانینە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆڵی مام جەلال دەڵێت، "لەم یاده‌دا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئه‌و شەهید و تێکۆشەرانه‌ بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه‌‌".

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "جەخت لە ئاماده‌يى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پته‌وکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌کانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ کارکردنی هاوبەش له‌پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان".

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 سڵاو و رێز..

 له‌ یادی (50) ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشكه‌ش به‌ بەڕێزتان و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

لەم یاده‌دا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئه‌و شەهید و تێکۆشەرانه‌ بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه‌‌. كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی رێز و پێزانینە. جەخت لە ئاماده‌يى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌.

 هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پته‌وکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌کانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ کارکردنی هاوبەش له‌پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان.

سەرچاوە: ڕووداو