نێچیرڤان بارزانی بۆ عەلی باپیر و کۆمەڵی دادگەری: هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کۆمەڵی دادگەری و عەلی باپیر، سەرۆکی حیزبەکە دەکات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حیزبەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزباییەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە عەلی باپیر، سەرۆکی حیزبەکە و سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەرەکەی پیرۆز دەکات و دەڵێت، "هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
لە بەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "بە بایەخەوە لە رۆڵی مامۆستا عەلی باپیر و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەڕوانێت، بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەیی لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا بۆ گەلی کوردستان."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵی مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌ڕوانێت بۆ به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی له‌پێناو داهاتوویه‌کی باشتردا بۆ گه‌لی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2025/5/31
سەرچاوە: ڕووداو