مانگی رابردوو لە عێراق 5665 جیابوونەوەی هاوژینان لە دادگاکان تۆمارکراون
مانگی رابردوو لە پارێزگاکانی عێراق و پارێزگای کەرکووک، زیاتر 28 هەزار گرێبەستی هاوژینی و زیاتر لە پێنج هەزار جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمارکراون.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، ئاماری گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە لە چواردە پارێزگای عێراق و کەرکووکی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە 28 هەزار و 853 گرێبەستی هاوژینی و پێنج هەزار و 665 جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمارکراون.
سروە محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان، خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، جگە لەو ئامارە زۆر پرۆسەی دیکەی هاوژینی و جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمار ناکرێن، بەتایبەتی لە ناوچە دوورە دەستەکان. سروە محەممەد گوتی: "زۆرجار هاوژین هەیە دوو منداڵ بۆ سێ منداڵیان دەبێت ئینجا لە دادگەکان گرێبەستی هاوژینی تۆمار دەکەن، یاخود جیابوونەوەکان زۆرجار لە رێگەی هۆزایەتی دەکرێت نەک لایەنە فەرمییەکان."
سەبارەت بە هۆکاری جیابوونەوەکان، ئەو پەرلەمانتارە گوتی، هۆکارەکان زۆرن، بەڵام دیارترینیان بەشوودان لە تەمەنێکی کەمدا، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باری ئابوورین.
ئاماری جیابوونەوە و هاوژینی لە مانگی نیساندا بەپێی پارێزگاکان:
بەغدا/رەسافە
گرێبەستی هاوژینی: 4294،
جیابوونەوە: 854
بەغدا/کەرخ
گرێبەستی هاوژینی: 2857
جیابوونەوە: 1056
نەینەوا
گرێبەستی هاوژینی: 2842
جیابوونەوە: 452
دیالە
گرێبەستی هاوژینی: 1246
جیابوونەوە: 198
بابل
گرێبەستی هاوژینی: 1869
جیابوونەوە: 191
نەجەف
گرێبەستی هاوژینی: 3425
جیابوونەوە: 224
کەرکووک
گرێبەستی هاوژینی: 1073
جیابوونەوە: 198
زیقار
گرێبەستی هاوژینی: 1598
جیابوونەوە: 193
ئەنبار
گرێبەستی هاوژینی: 1475
جیابوونەوە: 349
بەسڕە
گرێبەستی هاوژینی: 2217
جیابوونەوە: 670
واست
گرێبەستی هاوژینی: 1066
جیابوونەوە: 150
سەلاحەدین
گرێبەستی هاوژینی: 1113
جیابوونەوە؛ 207
موسەننا
گرێبەستی هاوژینی: 691
جیابوونەوە: 96
میسان
گرێبەستی هاوژینی: 894
جیابوونەوە: 257
کەربەلا
گرێبەستی هاوژینی: 1284
جیابوونەوە؛ 304
قادسیە
گرێبەستی هاوژینی: 909
جیابوونەوە: 266
سەرچاوە: ڕووداو