سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم خەونی شێواوی دووژمنانە
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت: "سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم خەونی شێواوی دووژمنانە کە هەرگیز نایەتەدی."

محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران باس لەوە دەکات، رەتکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نێو خاکی ئێران "نایاسایی و نالۆژیکییە."
هاوکات، دەڵێت، پیتاندنەکە "مافی ئێرانە و هیچ کەس ناتوانێ رێگری لەو مافە حاشاهەڵنەگرە بکات.. قسە و باسەکان سەبارەت بە سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بێ ئەنجامن و گوتنەوە و دووبارەکردنەوەیان هیچ سوودێکی نییە."
سەرچاوە: ڕووداو