"یاسای چوارچێوە لە 12 ماددە پێکدێت"

ئاب 6, 2026 - 19:09
"یاسای چوارچێوە لە 12 ماددە پێکدێت"

مێراڵ دانیش بێشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاند، پڕۆژەیاسای چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی کە پێشکەشکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کراوە و لە 12 ماددە پێکدێت، دۆسیەی کۆبانێ دەگرێتەوە و هیچ قەدەغەیەکی سیاسی نوێ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دروست ناکات.

دەشڵێت، بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکە، ئەم دوو سەرکردەیە و سزادراوانی دیکەی دۆسیەی کۆبانێ لە دەرەوەی ئەو جیاکارییەن کە یاساکە دیاری کردووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دۆسیەکانیان هێشتا پلەی کۆتایی وەرنەگرتووە و لە قۆناخی پێداچوونەوەدان.