سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەردانی بەغدا دەكات.
لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر چوار سەرۆكایەتییەکەی عێراقی فیدراڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكوومەتی فیدراڵی تیایدا بەشدار دەبن، چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بە گشتی و چۆنیەتیی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هەموو لایەنەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و دەربازبوون لەم قۆناغە هەستیارە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، تاوتوێ دەكرێن.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دیدار و كۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدات و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کارکردنی هاوبەش بە ئاراستەی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوانیان، تاوتوێ دەکات.