بێجگە لە جەهەپە هاوپەیمانی یەنی یۆلیش ناچێتە ئیمراڵی
فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی یەنی یۆل له په‌رله‌مانی توركیا رایگەیاند، بڕیاریان داوە بەشدار نه‌بن له‌و شانده‌ی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی، كە بڕیارە بچنە ئیمرالی.
ئاوێنه: فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی یەنی یۆل کە پێکهاتوە، لە پارتی سەعادەت، گەلەجەک (ئایندە) و پارتی دەڤا، بڕیاریدا هیچ ئەندامێکیان بەشداری ئەو شاندە نەکەن کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتودا بۆ دیداری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بچنە ئیمرالی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له دەنگدانی دوێنێی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌دا كه بڕیاری چونی شاندی لیژنه‌كه بۆ ئیمراڵی درا، فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی یەنی یۆل بێلایەن بو.
هەروەها جەهەپە پێش دەنگدانەکە کۆبونەوەکەی لیژنه‌كه‌ی بەجێهێشت، لە کۆی 51 ئەندامی لیژنه‌كه 40 ئەندامیان بەشدارییان لە دەنگدان کرد، بە 32 دەنگی بەڵێ کە زۆرینەیە بڕیاردرا شاندی لیژنه‌كه بچێتە ئیمرالی و لەگەڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کۆببێتەوە. هەروەها هەریەک لە هوداپار، پارتی دیموکرات و پارتی چەپی دیموکرات دەنگیان بە نەخێر دا و پارتی یەنیدەن ڕەفەحیش بەشداری کۆبونەوەکەی نه‌كرد.