500 ملیۆن دۆلار گەییشتنە عێراق
میدیای فەرمیی عێراق ئاشکرای کرد، یەکەم باری دراوی دۆلاری کاش بە بڕی نیو ملیار دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە شاری بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 8ـی 2026، میدیای ڕەسمیی عێراق بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی گواستنەوەی پشکە داراییەکان، یەکەم شەحنی دراوی دۆلار بە بڕی نیو ملیار دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەیشتووەتە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی عێراق، بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا لەم مانگەدا پێنج شەحنی دیکەی دۆلاری کاش بگەڕێنرێنەوە و بگەنە عێراق، کە ئەوەش بە زۆرترین بڕی دۆلاری کاش دادەنرێت لە ماوەی یەک مانگدا ڕادەستی بەغدا بكرێت.