شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

ئاب 6, 2026 - 19:48
ئاب 6, 2026 - 19:54
شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2027 و دابینکردنی پلەی وەزیفی.

تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بریتی دەبن لە چارەسەرکردنی شایستەی دارایی فەرمانبەرانی سەر بە داهاتی ناوخۆ و دامەزراندنی 3 یەکەمەکانی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان.

بەپێی ئامارەکان، کارنامەی شاندەکە دۆسیەی زیاتر لە 86 هەزار فەرمانبەری سەر بە داهاتی ناوخۆ دەگرێتەوە کە پێویستیان بە 43 ملیار دیناری مانگانە هەیە.

هەروەها، دانوستان لەسەر دابینکردنی پلە بۆ 16 هەزار و 280 دەرچووی 3 یەکەمەکان و 729 خاوەن بڕوانامەی باڵا لەگەڵ کەرتی تەندروستی دەکرێت، کە ئەم بابەتەش هەوڵێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی مافی ئەم توێژە.