گوڵستان کلچ کۆچیگیت: دیداره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان زۆر ئه‌رێنی بوو
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده‌ی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا له پشكی ده‌م پارتی كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، سه‌ردانی ئیمراڵییان كرد، ده‌ڵێت، دیدارێكی زۆر ئه‌رێنیمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كرد.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، ئەندامی وه‌فدی لیژنه‌ی یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌یی، برایەتی و دیموکراسی، له‌لێدوانێكدا بۆ روداو رایگەیاند، سەردانی ئیمراڵییان کردوە و دیدارێکی "زۆر ئەرێنی"یان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئه‌نجام داوه.
ئه‌و كه له پشكی ده‌م پارتی ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌یه، وتی"ئێمە وتوێژمان لەبارەی سەردانێکی دیکەی ئیمراڵی نەکردوە".
به‌رله‌وه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وه‌فدی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی "ئه‌رێنی"یان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامداوه.
ئه‌ندامانی وه‌فدی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئیمراڵیان كرد پێكدێن له: گوڵستان کلچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، فەتحی یڵدز، جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە، حسێن یامان، لە پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار (ئاكەپە).
به‌پێی میدیای باكوری كوردستان، لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه بڕیاره دوسبه‌ی 26ی تشرینی دوه‌م له‌باره‌ی سه‌ردانی ئه‌مڕۆی وه‌فده‌كه‌یان بۆ ئیمراڵی كۆببێته‌وه‌و تێیدا ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان باس بكه‌ن.