دەچمە چین، دواتر سەرۆکی چین دێت بۆ ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمەریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی (تروس) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ شی جی پینگ، سەرۆکی چین ئەنجامداوە، هەروەها نوسیوویەتیشی: سەرۆککۆماری چین، شی جینپینگ بانگهێشتی فەرمی کردووم سەردانی چین بکەم لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ، منیش بانگهێشتم کردووە بۆ ئەمەریکا لە کۆتایی ساڵی داهاتوو.