سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ گرنگيى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌

شوبات 15, 2025 - 19:45
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ گرنگيى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌

هه‌ر له‌ ميانى كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئەلێکساندەر دۆبرینت، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی پارتی یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ)، باسيان له‌ پەیوەندیيه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، كرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی بەردەواميی پشتگیریی ئەڵمانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئەمنيدا، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە خواستی هەرێمى كوردستان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو کەرتەکاندا کرد. لاى خۆیەوە، بەڕێز ئەلێکساندەر دۆبرینت پابەندیی ئەڵمانیای بۆ پشتگیریی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانى لە پاراستنی پێكهاته‌كان و ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکەدا كرد.