سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ كۆبووه‌وه‌

شوبات 15, 2025 - 19:43
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ كۆبووه‌وه‌

هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارک ڕۆته‌، سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئاتڵه‌نتيك (ناتۆ)، کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگيى بەهێزکردنی په‌یوه‌ندی و هاوکاريی ناتۆ له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکاندا، تاوتوێ كرا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی ناتۆ لە بواری بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە لەپێناو پاراستنى سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا، کردەوە. لاى خۆیەوە بەڕێز ڕۆته،‌ پابەندیی ناتۆی بۆ بەردەوامیی پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هەرێمى كوردستاندا کرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان له‌ ناوچه‌كه‌. دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، لايه‌نێكى ديكه‌ى گفتوگۆکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.