زانکۆی شاندۆنگ لە چین: شەکری دەستکرد مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات

توێژینەوەیەکی زانکۆی شاندۆنگ لە چین ئاشکرای دەکات، شەکرە دەستکردەکان هۆکارێکی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵن.

شوبات 27, 2025 - 13:33
زانکۆی شاندۆنگ لە چین: شەکری دەستکرد مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات

توێژینەوەکە دەریدەخات، یەکێک لەو شەکرە دەستکردانەی زۆرترین بەکارهێنانی هەیە بریتییە لە ئەسپارتام، 200 هێندەی شەکر شیرینترە، کاریگەری لەسەر سیستمی هەرس دەبێت و هۆکارێکی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانە. د. کریستۆفەر یی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەم توێژینەوەیە بەڵگەی زۆر بەهێز دەخاتەڕوو کە بەکارهێنانی ئەسپارتام سەلامەت نییە و رێژەی بەرزتری نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لەنێو ئەو کەسانەدا بەدیدەکرێت کە شەکری دەستکرد دەخۆن''. بە گوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، شەش شەکری دەستکرد 'ئەسپارتام، ساکارین، ئەسیسولفام پۆتاسیۆم، سوکرالۆز، نیۆتام و ئەدڤانتام' پەسەندکراون بۆ بەکارهێنان و جگە لەوەی لە خواردن و خواردنەوە شیرینەکاندا بەکاردەهێنرێن، لە زۆرێک لە بەرهەمە تامدارەکانیشدا دەبینرێن، وەک ژەمە ئامادەکراوەکان و کەچاپ و سۆس و نان.

سەرچاوە: ڕووداو