پەیامەکەی ئۆجەلان: پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا نێوەڕۆکی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە.

شوبات 27, 2025 - 17:44
پەیامەکەی ئۆجەلان: پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

ئەحمەد تورک پەیامەکەی ئۆجەلانی بە کوردی خوێندەوە.

پەیامەکەی ئۆجەلان: پەکەکە بڕیاری چەکدانان بدات، من ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرم. پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بڕیاری خۆی بدات و گوێرایەڵی بانگەوازەکەی من بێت.

پەیامەکەی ئۆجەلان: پەکەکە لە سەدەی بیستەم دروستبوو. ئەو زەمینەیەی پەکەکەی تێدا دروستبوو. دوو جەنگی جیهانی بوو.

پەیامەکەی ئۆجەلان: پەکەکە پێویستی بە خۆهەڵوەشاندنەوە هەیە.

پەیامەکەی ئۆجەلان: پێویستە کورد و تورک بۆ مانەوەیان پێکەوە بژین. 

سەرچاوە: ڕووداو