سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات دەکات
ئه‌مڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشحی، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى بە بۆنەی ده‌ستبه‌كاربوونی، ئاماژەی بە پەیوەندیی تایبەت و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و سڵاو و ڕێزی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیماراتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد.