جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەولێر دەکات

تشرینی یەکەمی 25, 2025 - 18:37
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر سەردانی عێراق دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، لە پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەم تا 5ـی کانوونی یەکەم گەشتێک بۆ تورکیا، عێراق و ئیسرائیل دەکات و دەچێتە بەغدا، هەولێر و ئۆرشەلیم قودس.

هەروەها باسی لەوەش کردووە، لە عێراق، جێگری وەزیر لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆدەبێتەوە و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکادا بەسەر دەکاتەوە و کونسوڵخانەی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژەشی داوە، ئامانجی ئەم گەشتەی ڕیگاس جەختکردنەوەیە لەسەر پابەندبوونی ئەمەریکا بە بەرەوپێشبردنی سەقامگیری، ئاسایش، ئازادیی ئایینی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.