فڕۆکەوانیی عێراق: هێڵی ئاسمانیی یۆنان گەشت بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق دەڵێت، بڕیارە لە 4ی مانگی داهاتوودا یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانیی یۆنانی (Air Mediterranean) بۆ عێراق دەستپێبکات.

تشرینی یەکەمی 26, 2025 - 10:05
فڕۆکەوانیی عێراق: هێڵی ئاسمانیی یۆنان گەشت بۆ بەغدا و هەولێر دەکات
جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان - دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 26-11-2025 ڕایگەیاند، هەفتانە دوو گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و گەشتێکیش بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکرێن.
 
لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 23-02-2025، گەشتی راستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ئەسینا دەستیپێکرد.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق گوتی، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیانە بۆ بەهێزکردنی جووڵەی ئاسمانی و زیادکردنی بژاردەکانی گواستنەوەی ئاسمانی لەبەردەم گەشتیاران.
 
جیهاد دیوان گوتی، چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوەکە پەیوەندییە ئابووری و گەشتیارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر بکات و خزمەتگوزاریی ئاسانتر بۆ گەشتیاران دابین بکات.
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رۆژی 23-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی یۆنان داواکاری بۆ دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان ئەسینا و بەغدا پێشکێش کردووە. چاوەڕوان دەکرێ یەکەم گەشتی لە 2 بۆ 3 هەفتەی داهاتوودا بکرێت."