ناوه‌رۆكی دیداری لیژنەی یەكەمین كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی

ئامینا زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ 1ـی ئۆکتۆبەری 2025 لەگەڵ هەڤاڵانی كۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەكەمین كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان، دیداری جێگری سەرۆک به‌ڕێز كاك (نێچیرڤان بارزانی) ئەنجام درا.
ئامینا زکری گوتی، لە دیدارەكەدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جەختی كردەوە، كە پشتگیریی ئافرەتان دەكات و ڕایگەیاند، گرنگییەکی تایبەت دەدەین بە پشتگیری و بەهێزکردنی ئافره‌تان بۆ گەییشتن بە پێگەی شیاو کە لەگەڵ ماف و کەرامەتیاندا دەگونجێت، کۆمەڵگەکەمان تەنیا بە بەشدارییەکی تەواو لە نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا، هه‌روه‌ها به بایه‌خ و گرنگیدان به گه‌نجان، بەرز دەبێتەوە. هه‌روه‌ها گوتی، پشتگیریی ئافره‌تان ده‌كه‌م و ڕێز له کار و هەوڵەکانتان ده‌گرم، ده‌ستخۆشی له بیرۆكه‌ی ئه‌و كۆنفرانس و پڕۆژه‌یه‌تان ده‌كه‌م، دڵنیامه ده‌توانن گۆڕانکاری دروست بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له ماف و داواكارییه‌كانتان و هه‌نگاوه‌كانتان به‌رز ده‌نرخێنم.
ئامینا زکری ئەوەشی خستە ڕوو، هەر لە دیدارەکەدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتردا، لەمبارەوە هەرچی لەتوانامدا بێت ئەنجامی دەدەین.
ئامینا زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر دەڵێ، وەك لیژنەی یەكەمین كۆنفرانسی ئافرەتان؛ سوپاسی جێگری سەرۆک كاك (نێچیرڤان بارزانی) كرا بۆ پشتگیریی به‌ڕێزیان له ئافرەتان و رەخساندنی دەرفەتێكی باش بۆ ئافره‌تان له دامه‌زراوه جیاجیاكان و پۆستەكانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تدا، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێزیانمان كرد بۆ پشتیگریی مەعنەوییان له كۆنفرانسی ئافره‌تان.
ده‌شڵێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا؛ لیژنه ڕاسپارده و پێشنیازه‌كانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی خسته به‌رده‌ستی به‌ڕێزیان. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پاڵپشتی ئافره‌تان ده‌بێت و هاوكار ده‌بێت له به‌گه‌ڕخستنی تواناكانی ئافره‌تان.