پشتیوانی ‎ سەرۆکی ھەرێم بن و کوردستان پارێزراو دەبێ

ئاب 17, 2025 - 18:45
ئاب 17, 2025 - 21:14
پشتیوانی ‎ سەرۆکی ھەرێم بن و کوردستان پارێزراو دەبێ

بەهرە محمەد

‎لە هەبوونی ئەو هەموو ئاریشەو ئاڵۆزییانەی لە ناوخۆی هەرێم بوونیان هەیە ، لەگەڵ بوونی ناکۆکی زۆر لە گەڵ عێراقدا ،چارەنوسی ناوچەکە کە بەردەوامە لە گۆڕانکاری جیۆپۆلۆتیکی و سیاسی ‎دەکرێت سەرۆکایەتی هەرێم لە ئێستادا ، ڕۆلێ چارەسەرو یەکلایکردنەوەی چەندین پرسی جەوهەری بێت… چونکە تاکە شوێنە لە ئێستا دا بتوانێت نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بکات لەچارەسەری و کۆدەنگی کورد. ‎خودی نێچیرڤان بارزانی کە سەرۆکی هەرێمە و سەرکردەیەکی میانڕەو و قبوڵکراوە لەلایەن زۆربەی پارت و کەسایەتیە سیاسیەکان کە دەتوانێت ڕۆڵێکی یەکجارگەورەو کاریگەر ببینێ بۆ ڕزگارکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان لە زۆر ڕووەوە لە وانە وەک سەرەتایەک لە دروستکردنی حکومەت دەستپێبکرێت کە خودی سەرۆکی هەرێم وسەرۆکایەتی هەرێم دەتوانێت بە زووترین کات ئەم پرسە یەکلای بکاتەوەو کابینەی نوێ دروست بکات ، لە پرسی ناکۆکی و کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دیسان خودی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانێت بە سەردانێکی و کوبوونەوەیەکی جدی لەگەڵ حکومەتی بە غدا چارەسەری تەواوی کێشە کان بکرێت، چونکە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم خاوەن کارێزماو پێگەیەکی بەهێزە لەگەڵ پارتە شيعەکان و حکومەتی بە غدا قسه و کۆبونەوەکانی بەهەند وەردەگیرێن. ‎لە ئێستاش دا خواستی خەڵکە کە پێیان وایە چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ بە غدا دەتوانێت بە کۆبونە وە و تواناو دیبلۆماسیەتی خۆی چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بکات، چونکە لە ڕابردوودا ئەوە سەلمێنراوە کە نێچیرڤان بارزانی توانیویەتی دەرگای زۆر گەورە بکاتەوە بە ڕووی کوردستان، چەندین جاریش کوردستانی لە هەڕەشەی جددی پاراستووە بەنمونە ١٦ئۆکتۆبە ری ٢٠١٧، شەڕی ئەمساڵی ئێران و ئیسرائیل، لەھەردوو رووداوکەدا نێچیرڤان بارزانی بۆ ھەرێم فریادڕەس بوو کە هۆکاربووە لەوەی کوردستان پارێزراو بێت و لەو شەڕو ململانێیە بە پارێزراوی بمێنێتەوە و بە بێ زیان لێی دەرچێت. ‎لە ناوخۆی هەرێمیش بە هۆی بوونی پەیوەندی و نزیکی لە ‎پارتە سیاسیەکان دەتوانرێت یەک هەڵوێستی و کۆدەنگی کورد لە بەرامبەر زۆر پرس یەکلای بکاتەوە. ‎بەڕا و بۆچوونی زۆربەی کەسایەتیە سیاسییەکان و رای گشتیی، پێیان وایە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم لەم قۆناغە هەستیار و گرینگە دەتوانێت هەرێم بەرەو کەناری ئارامی ببات و بتوانێت چارەسەری زۆر پرسی گرنگ بکات، چونکە نێچیرڤان بارزانی چ وەک خۆی کە کەسایەتیەکی بەرزی هەیە لە کاری دیپلۆماسی و ڕۆڵببینین لە چارەسەرکردنی کێشە گەورەکان چ وەک سەرۆکی هەرێم کە لەپێگەیەکی شەرعی و یاسایی کوردە و لە سەرئاستی عێراق و نێودەوڵەتی حیسابی پێگەو کارەکتەری دەکرێت، ‎دەبێت هەموو پارت و لایەنەسیاسیەکانیش ئەم متمانەیان بە سەرۆکی هەرێم هەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسە گرنگ و ئاڵۆزەکان کە تا ئێستا چارەسەر نەبوون.