دەرمانێکی نوێ دەبێتە موژدەیەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان
دەرمانی (Datopotamab deruxtecan) وەک چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرێکی باوی شێرپەنجەی سییەکان مۆڵەتی پێدرا، کە لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە باشتر لە دەرمانە کیمیاییەکان گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان رادەگرێت.
دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) مۆڵەتی بەکارهێنانی بە دەرمانێکی نوێ دا بە ناوی "داتۆپۆتاماب دێرۆکستیکان" بۆ چارەسەری ئەو کەسە پێگەیشتووانەی تووشی جۆرێکی پێشکەوتووی شێرپەنجەی سییەکان بوون کە پێی دەگوترێت (NSCLC).
دەرمانە نوێیەکە، کە لە جۆری "تێکەڵەی دژەتەن و دەرمان"ـە، بە شێوەیەکی زیرەکانە کاردەکات.
دژەتەنەکە پڕۆتینێکی دیاریکراو بە ناوی (TROP2) دەکاتە ئامانج، دواتر دەرمانە کیمیاییەکە ( دێرۆکستیکان) راستەوخۆ دەگەیێنێتە نێو خانە شێرپەنجەییەکە و لەنێوی دەبات.
د. ئارۆن لیسبێرگ، پسپۆڕی شێرپەنجە لە پەیمانگەی شێرپەنجەی دانا-فاربەر لە ئەمریکا رایگەیاند، "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ماوەی چەندین ساڵ، چارەسەری کیمیایی تاکە بژاردەی بەردەست بوو بۆ ئەم نەخۆشانە دوای شکستهێنانی چارەسەرە سەرەتاییەکان. ئێستا ئێمە بژاردەیەکی کاریگەرمان هەیە کە دەتوانێت ژیانی نەخۆشەکان باشتر بکات''.
سەرچاوە: ڕووداو