ترەمپ بەرگری لە ئەحمەد شەرع دەکات: پەیوەندیی بە هێرشەکەوە نەبووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرگری لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا دەکات، دوای ئەو هێرشەی لە تەدمور بووە هۆی کوژرانی سێ ئەمریکی.

كانوونی یەکە 16, 2025 - 10:44
ترەمپ بەرگری لە ئەحمەد شەرع دەکات: پەیوەندیی بە هێرشەکەوە نەبووە
ترەمپ رایگەیاند، شەرع "زۆر نیگەرانە" لەو هێرشەی رۆژی شەممە کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی.
 
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە لە ناوچەیەکی سووریا روویداوە، کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی سووریادایە.
 
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەحمەد شەرعەوە گوتی: "ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نەبوو". 
 
ترەمپ مانگی تشرینی دووەم لە کۆشکی سپی پێشوازی لە شەرع کردبوو.
 
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "شەرع زۆر نیگەرانە. کاری لەسەر دەکات. پیاوێکی بەهێزە و ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی سووریاوە نەبوو".
 
سوپای ئەمریکا و ترەمپ، داعش بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکەن، وێڕای ئەوەی کە حکومەتی سووریا رایگەیاندووە، هێرشکارەکە ئەندامێکی "تووندڕۆی" هێزە ئەمنییەکانی ئەوان بووە.
سەرچاوە: رووداو