نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و بەپارێزگاکردنی دەکەینەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە شنگال رایدەگەیێنێت، ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و چی دیکە رێگه نه‌دات شنگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بن.
لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌كى زۆره كه 11 ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونی لە كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين.
ئەمڕۆ، یەکشەممە، 3ی ئابی 2025، 11 ساڵ بەسەر هێرشی رێکخراوی داعش بۆ سەر شنگال و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی تێدەپەڕێت. لە کۆی 11,417 قوربانیی کوردانی ئێزدی، 6,417 کەسیان رفێندران. لەنێو رفێندراوەکاندا، 3,548 کەسیان نێر و 2,869 کەسیان مێ بوون.
نێچيرڤان بارزانى رایگەیاندووە، "ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شنگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆيه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه."
نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی داعش کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، تاوەکو ئێستا 3,590 کەسی رزگار کردووە. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "خوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ميشه پارێزه‌ريان ده‌بين و تاوەکو رفێندراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگه‌كه‌مان بۆ رزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت."
دەقی په‌يامی نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى جينۆسايدى ئێزدييان
ئه‌مڕۆ يادى به‌ئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييه‌ى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وه. پابه‌ندى پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگيرييه‌كين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ ساڕێژكردنى برينه‌كانيان.
مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌كى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه، چيتر ڕێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بن.
ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆيه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت.
سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين تا زياتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت. سوپاس و پێ‌زانین بۆ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشکاندنی داعش. خوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ميشه پارێزه‌ريان ده‌بين و تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگه‌كه‌مان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سڵاو له ياد و گيانى قوربانييانى ئێزدى و له ئيراده‌ى به‌هێز و خۆڕاگريى ئێزدييان. سڵاو له ياد و گيانى هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق گيانيان به‌خشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/3