ترەمپ لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران: رەنگە بیکەم، رەنگە نەیکەم

دۆناڵد ترەمپ هەرچەندە لە بەردەم رۆژنامەڤانان گوتی کە وەڵامی پرسیاری لێدان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ناداتەوە، بەڵام بە کورتی گوتی: "رەنگە لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بدەین، رەنگە [هێرشەکە] نەکەم."

حوزەیری 18, 2025 - 17:59
ترەمپ لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران: رەنگە بیکەم، رەنگە نەیکەم

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "کەس نازانێت لەبارەی ئێران چی دەکەم. ئێران داوای دانوستاندنی کردووە، بەڵام قسەی من لەبارەی ئێران خۆ بەدەستەوەدانی بێ مەرجە."

 ترەمپ باسی هەڕەشەکانی ئێران دەکات و دەڵێت: "ساڵانێکی زۆر هەڕەشەی لێدەکردین، هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوەیە، رەنگە نەگاتە کۆتایی هەفتەش."

سەرچاوە: ڕووداو