نرخی یەک بیتکۆین بۆ نزیکەی 122 هەزار دۆلار بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بیتکۆین زیاتر لە 3 هەزار دۆلار بەرزبووەوە و بیتکۆینێک گەیشتە121 هەزار و 700 دۆلار.

ئاب 11, 2025 - 09:09
نرخی یەک بیتکۆین بۆ نزیکەی 122 هەزار دۆلار بەرزبووەوە

پێشبینی دەکرێت بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین، بەهای گرنگترین دراوی دیجیتاڵی بەرزبکاتەوە بۆ 140 هەزار دۆلار.

هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بیتکۆین بۆ پەسندکردنی چەندین یاسا و رێسا لەسەر ئاسانکاری بۆ مامەڵەی دیجیتاڵی و وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا دەگەڕێتەوە.

یەکێک لەو رێسایانە، بڕیارێکە کە یارمەتیی دەدات سندووقەکانی خانەنشینی، وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا بکەن.

 هەروەها دانانی یەدەکی 200 هەزار بیتکۆین لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکانی خۆش کردووە.

سەرچاوە: ڕووداو