ترەمپ: کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێرانمان کردووە

سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکەی ئەمشەوی ئیدارەکەی بۆ بەشداریکردن لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران رایگەیاند، ئەوان کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێرانیان کردووە و ئاماژە بەوەش دەکات ئێران ئامێری چاودێری و بەرگریی باشی هەیە، بەڵام ئەو ئامێرانە ناگەنە ئاستی پێشکەوتوویی ئامێرەکانی ئەمریکا.

حوزەیری 17, 2025 - 21:48
ترەمپ: کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێرانمان کردووە

رۆژی سێشەممە، 17ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە دوایین پەیامیدا لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال ترووس، نووسیوویەتی: "ئێستا ئێمە کۆنترۆڵی تەواو و کامڵمان بەسەر ئاسمانی ئێراندا هەیە."

 لەدرێژەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا نووسیوویەتی: "ئێران سیستمی باشی چاودێریی ئاسمانیی و کەلوپەلی بەرگریی دیکەی هەبوون و بە رێژەیەکی زۆریش، بەڵام ناگاتە ئاستی ئەو ئامێرانەی بیرۆکە و دروستکراویی ئەمریکین، هیچ کەسێک وەک ئەمریکا نایکات."

 ئەم پەیامە نوێیەی ترەمپ، لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە، بەنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باڵادەستی تەواویان بەسەر ئاسمانی ئێرانەوە هەیە و زیاتر لە چوار رۆژە بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ئێرانەوە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن و بە ئامانجگرتنی پێگە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی ئیرانن.

هەروەهای رۆژی سێشەممە، 17ی حوزەیران، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هەمان لێدوانی نەتەنیاهووی دووپاتکردەوە و رایگەیاند ئیستا فرۆکەکانی ئیسرائیل کۆنترۆلی تەواوی ئاسمانی ئێرانی کردووە.

سەرچاوە: ڕووداو