توێژەرانی زانکۆی زیۆرک و زانکۆی باشووری کالیفۆڕنیا کار لەسەر چاندنی خانە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دەکەن بۆ ئەوەی بخرێنە نێو جەستەی کەسانی ئیفلیج تاوەکو دووبارە جووڵەیان بۆ بگەڕێتەوە.
ئەوانە بۆیان دەرکەوتووە، دەرزیی خانە بنەڕەتییەکان (Stem Cell) دەتوانێت خانە زیانپێگەیشتووەکانی مێشک زیندوو بکاتەوە و دووبارە گەشەیان پێبداتەوە، بەمەش ئەو خانانەی بەرپرسن لە جووڵەکانی جەستەی دووبارە کار دەکەنەوە و چارەسەری ئیفلیجییەکە دەکەن.
کریستیان تاکنبێرگ، پسپۆڕی مێشک و دەمار و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: تاقیکردنەوەکەمان لەسەر ئاژەڵ کردووە و بۆمان دەرکەووتووە، لەماوەی پێنج هەفتەدا ئەو خانە بنەڕەتییە چێندراوانە دەگۆڕێن بۆ دەمارەخانە و پەیوەندی لەگەڵ خانەی مێشكدا دروستدەکەن.
لە تاقیکردنەوەکەدا هاتووە، خانە بنەڕەتییەکان جووڵەیان بۆ ئەوانە گەڕاندووەتەوە کە ئیفلیجبوون. هاوکات زیانەکانی جەڵتەی مێشک کە بە مێشکی دەگەیێنێت چاکبوونەوەیان نییە و کاریگەریی لەسەر کارکردنی مێشک و جووڵەکانی جەستە بەجێدەهێڵێت.
چارەسەری ئیفلیجی لە داهاتوودا
ئەم تاقیکردنەوەیە لە قۆناخی ئاژەڵیدایە و پێویستی بە چەند قۆناخێکە تاوەکو بە فەرمی وەکو دەرمان دەناسێندرێت؛
لەم بارەیەوە بخوێنەرەوە، هاوکات توێژەرانی دیکەش لە هەوڵدان کە بە تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد چیپ و ئامێر بۆ کەسانی ئیفلیجبوو دروستبکەن تاوەکو جووڵەیان بۆ بگەڕێتەوە، چونکە ئێستا لە جیهاندا نزیکەی شەش ملیۆن تووشبووی هەن. باوترین هۆکاریش
جەڵتەی مێشکە.
سەرچاوە: ڕووداو