وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و مەزڵووم عەبدی دوایین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، "دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا؛ ئەمڕۆ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد."

تەمووزی 25, 2025 - 20:25
تەمووزی 25, 2025 - 20:43
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و مەزڵووم عەبدی دوایین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە، "پشتڕاستکرایەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پاریس، دانوستاندن لە نێوان حکومەتی راگوزەری سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئامانجی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی 10ی ئادار بەڕێوەدەچێت."

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە لە رێگەی دانوستاندنەوە بۆ یەکخستنی سووریا، تێکەڵکردنی دانیشتووانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە پڕۆسەی راگوزەری سیاسی و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد دووپات کردووەتەوە.

سەرچاوە: ڕووداو