زانکۆی کامبریج: شێرپەنجەی ریخۆڵەکوێرە لەنێو گەنجاندا روو لە زیادبوونە

توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریجی بەریتانی دەریدەخات، تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو گەنجاندا زیادبووە و یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ زیادخواردنی خۆراکە خێراکان دەگەڕێننەوە.

حوزەیری 15, 2025 - 21:09
زانکۆی کامبریج: شێرپەنجەی ریخۆڵەکوێرە لەنێو گەنجاندا روو لە زیادبوونە

بەپێی توێژینەوەکە، شێرپەنجەی ریخۆڵەکوێرە لەنێو گەنجانی خوار 30 ساڵان روو لە هەڵکشانە، زۆرینەی ئەوانەشی کە شێرپەنجەیەکیان تووشبووە، خۆراکە ئامادەکراوەکان، خواردنەوەی گازی و وزەبەخشەکانیان خواردووە و خواردووەتەوە.

 توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە کەمیی جووڵە و دانیشتنی زۆرە بەدیار شاشەکانەوە.

 نیشانەکانی شێرپەنجەی ریخۆڵەکوێرە

ئازاری پشت

کەمبوونی کێش

 بێتاقەتی و بێزاری

 گازەکانی گەدە

 ئاوسانی سک

هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە

سەرچاوە: ڕووداو