بەرپرسی نوێی کۆنسووڵگەریی ژاپۆن: بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کۆنسووڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد. بەرپرسە ژاپۆنییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 25-05-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له هيتۆشى ئيشيزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كۆنسووڵگه‌ريى ژاپۆن له هه‌ولێر كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، له ديدارێكدا "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كۆنسووڵگه‌ريى ژاپۆن له هه‌ولێر خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه."
نێچیرڤان بارزانی خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا، ئاماژه‌ى به ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد؛ هه‌روه‌ها سوپاسى ژاپۆنى كرد بۆ يارمه‌تى و پشتگيرييه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆيه‌وه، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی، ئيشيزوكا دووپاتى كرد‌ووەتەوە، "وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، خوازياره له بواره جیاجياكاندا بره‌و به هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات،" هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر چالاكيى كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌ى كاره‌كانى، خسته‌ڕوو.
سەرچاوە: ڕووداو