دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر ڕایگەیاند، "لە سبەی دووشەمەمەوە پارە لە بریکارەکان وەردەگرین بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک و هەموو خۆراکێکی پێویست لە کۆگە ئامادەیە."
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند، لە پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی خۆراک دەکەن، بۆیە دەبێت سبەی و دووسبەی بریکارەکان پارە بدەن، بۆ ئەوەی بتوانن خۆراک وەربگرن.
لە بەشەخۆراکی حەوتەمی ئەم ساڵدا ئەم خۆراکانە: یەک لیتر رۆنی شل، یەک قوتوو ئاوی تەماتە، سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، نیو کیلۆ نیسک و نیوکیلۆ لەتکە نۆک.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، ئەمڕۆ بە ڕایگەیاند، "هەموو خۆراکێک ئامادەیە و لە سبەیەوە پارە لە بریکارەکان وەردەگرین، هەوڵ دەدەین چوارشەممە یان پێنجشەممە دابەشی بکەین."
ساڵانە چەند مانگێک بەشەخۆراک دابەش ناکرێت. ساڵی رابردوو لە 12 مانگدا تەنیا 10 بەشەخۆراک لە عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکرا.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراکیان وەردەگرت، بەڵام دوای بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە ئەیلوولی ئەم ساڵدا، زیاتر لە 700 هەزار هاونیشتمانی بەهۆی تۆمارنەکردنیان بەشەخۆراکیان بڕدرا.
لە ڕووداو وەرگیراوە