سالح موسلیم، هێزەکانی هەسەدە پەیوەندییان بە پەکەکەوە نییە
سالح موسلیم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەنالی ئەلعەرەبییە، سەبارەت بەدۆخی ڕۆژئاوا، ئاماژەی بە چەند خاڵێکدا
مەرسوومە سەرۆکایەتییەکەى تایبەت بە مافی کوردان تەنها خۆڵکردنە چاوە.
مەرسوومەکە دەستپێشخەرییەکی باشە بەڵام بەس نییە.
زۆربەی هۆزە عەرەبییەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات پشتیوانی لە هێزەکانی هەسەدە دەکەن.
هێزەکانی هەسەدە پەیوەندییان بە پەکەکەوە نییە.
چارەسەری سەربازی دەبێتە هۆی شەڕێکی ناوخۆیی لە سوریا.
تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا گوشارمان لێ ناکات، بەڵکو هەوڵی هێوکردنەوە دەدات.
لایەنی تورکی بوو کە ڕێککەوتنەکەی ئازاری (مارسی) شکست پێهێنا.
هیچ ڕێگەیەکمان لەبەردەم نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکەی ئازار (مارس).
مافەکانمان دەبێت لە دەستووری سوریادا جێگیر بکرێن