سبەی شەپۆلێکی بارانبارین هەموو کوردستان دەگرێتەوە
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند، دەڵێت؛ نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاستی لاواز بۆ مامناوەند، کاریگەری خۆی دەخاتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان
سەرەتای شەپۆلەکە لەکاتەکانی دوانێوەڕۆ ئەمڕۆ 17ی کانووی دووەم ، هەوری تەنک دەگۆڕێت بۆ هەوری پڕ دێتە ، ناوچە سنوریەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان،
دواتر ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاویەکانی شاری دهۆک و شاری هەولێر بەفروباران بەبڕی جیاواز دەبارێت ،
لە هەندێک شوێن هەوری تەواو هەندێک ناوچەی تر پرشەی بەفرو نمەباران، بەتایبەت ناوچە سنوریەکان ناوچە شاخاویە بەرزەکان،
دواتر لەکاتەکانی سبەی 18ی مانگ باران بارین دابەزێت بۆ شارەکان لەگەڵ ڕۆشتنی کات،
باڵ ئەکێشێت بۆ ناوچەکانی تر وەک شاری سلێمانی و شاری کەرکوک و شاری هەڵەبجە ، ناوچەکانی گەرمیان،
کاریگەری ئەم شەپۆلە لەناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاویەکانە زیاترە لەچاو شارەکان،
بەڵام کاریگەری لاوازی بۆ سنوری شاری هەڵەبجە و شاری سلێمان و شاری کەرکوک دەبێت، لەگەڵ ناوچەکانی گەرمیان
ئەم شەپۆلە لە ڕۆژی18بۆ 19ی مانگ بەفروباران کاریگەری زیاتری دەبێت ،
لەناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت، لە ناوشارەکان باران دەبارێت
هەرناوچە و بەبڕی زۆر یان کەم باران دەبارێت، خێرایی با جارجار چالاک دەبێت، ماوەی ئەم شەپۆلە بارانە، هەر لە ڕۆژی 20ی مانگ کۆتایی پێ دێت.