بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی تورکیا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بڵاوکراوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوول لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان پلەی گەرما دادەبەزێ و پێشبینی دەکرێ لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستانیش بەفر ببارێ.
هەمان پێشبینی بۆ پارێزگاکانی ریزە، ترابزۆن و گیرەسونی تورکیاش هەیە.
کەشناسیی تورکیا باس لەوە دەکات، هەمان کەش رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێ و لەو شوێنانەی بەرزییان لە دوو هەزار مەتر زیاترە، پێشبینی بارینی بەفریان تێدا دەکرێ.
کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانی بەخوڕیشی لە هەندێک شوێن داوە.
سەرچاوە: ڕووداو