چوار موچەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێن

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ بوونەوە و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.

تشرینی یەکەمی 18, 2025 - 15:48
چوار موچەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێن

ئەمڕۆ سێشەممە 18/11/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆ بووەوە, لە کۆبوونەوەدا، هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان لە یەکتر کرد، هەروەها خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە< لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، دووپاتی کردەوە کە مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت.