رۆژی پێنجشەممە، 16-04-2026، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی 1987 رژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەى کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سرووشتی جوانی کوردستان بوو".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، "لەم یادە بهئازارهدا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەمر دادەنەوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزيان و بۆ قوربانی و بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەنێرین".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناوچەکە و "خۆڕاگریی" کورد دەڵێت، بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی دۆڵی خۆشناوەتی، هەمیشە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون، "بۆیە کرانە ئامانجی ئەو شاڵاوە رەشە، بەڵام گهلى كوردستان به خۆڕاگرى مايهوه و تاوانكاران لهناوچوون".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سڵاو و دروود بۆ "گیانی پاکی شەهیدانی خۆشناوەتی و تەواوی شەهیدانی کوردستان" دەنێرێت.