نرخی بیتکۆین 111 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
نرخی یەک بیتکۆین ئەمڕۆ پێجشەممە بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی و نزیکبووەتەوە لە 112 هەزار دۆلار.

نرخی بیتکۆین بەخێرایی گۆڕانکاری بەسەر دێت و ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە 111 هەزار و 800 دۆلار.
بەپێی شارەزایان، بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین بەهۆی پەسندکردنی ئەو دراوە دیجیتاڵییەیە لە پانتاییەکی بەرفراوانی داراییدا بەوپێیەی کە زۆرێک لە دامەزراوە داراییەکان رێگەیان بە مامەڵەکردن بەو دراوە دیجیتاڵییە داوە.
لە رۆژی 6ی مانگی رابردوو، نرخی بیتکۆین دابەزی بۆ 74 هەزار دۆلار و لەو کاتە بەدواوە نرخەکەی بە رێژەی زیاتر لە 47٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
شرۆڤەکارانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان پێیانوایە ئاستی دواتر بۆ نرخی بیتکۆین 114 هەزار دۆلار و 118 هەزار دۆلارە و لە ماەیەکی کەمدا دەتوانێت بگاتە ئەو ئاستە.
سەرچاوە: ڕووداو